=KTML_Bold=تورکیا ڕازى نییە کرێى گواستنەوەى نەوت بۆ هەر بەرمیلێک نەوت لە 5 دۆلار کەمتربێت=KTML_End=
بە پێچەوانەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، حکوومەتى ئێراق بۆڕى گواستنەوەى نەوت لەلایەن حکومەتەوە خاوەندارییەتى دەکرێت و بۆ خزمەتگوزارى و چاکردنەوەش لە بودجەى سیادى پارەى بۆ تەرخان دەکات، بەڵام حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە هەردوو دیوى هەرێمى کوردستان و تورکیا بڕى 5 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دەدات.
بۆڕى نەوتى هەرێمى کوردستان لە دیوى هەرێمى کوردستان بە درێژایى 250 کیلۆمەتر لەلایەن کۆمپانیا کار و ڕۆزنەفتى ڕووسیاوە خاوەندارییەتى دەکرێت. بڕى ئەو پارەیەى بۆ هەر بەرمیلێک نەوت وەریدەگرن بریتییە لە 5 دۆلار و بە خزمەتگوزارى و چاککردنەوە دەگاتە 11 دۆلار.
هەربەپێى زانیارییەکان کرێى گواستنەوەى نەوت لە دیوى تورکیا بۆ بەندەرى جیهانیش بڕی 5 دۆلارە و وابڕیاریشە لە داهاتوو حکوومەتى ئێراق و هەرێمى کوردستان لە بارەى کرێى گواستنەوەى نەوت گفتووگۆکانیان دەستپێبکەن، بەڵام حکوومەتى تورکیا ڕازى نییە کرێى گواستنەوەکە کەمبکرێتەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 398
Scrivi il tuo commento su questo articolo!