محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێراق دەستی بە هەوڵێک کردووە بۆ نێوەنگیری لەنێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر سوودانی لەگەڵ #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوەو باسی کێشەکانی یەکێتی و پارتی کردووە.
لە ڕاپۆرتەکە ئەوەش هاتووە، پێش قوباد تاڵەبانی، سوودانی لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێم کۆبووتەوە و قسەی لەبارەی هەمان کێشە لەگەڵ ئەویش کردووە.
هەروەها ئەوەش هاتووە، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتیش، هەمان پرسی باسکردووەو هەر سێ دیدارەکە سەنتەریان باسکردنی کێشەکانی پارتی و یەکێتی بووە.
ڕاپۆرتەکە ئاشکراشیکردووە، کە سوودانی لەگەڵ هەرسێ بەرپرسەکەی هەرێم، کە سەر بە پارتی و یەکێتین، باسی لەوە کردووە، ئەگەر کێشەکانی ئەوان بەردەوام بێت، ئەوە دەبنە کێشە لە بەردەم هەوڵەکانی حکومەتەکەی بۆ چاکسازی و جەختیکردووەتەوە، دەبێت کێشەکانیان چارەسەر بکەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 443
Scrivi il tuo commento su questo articolo!