خوا غەزەب لە مێروو بگرێ، باڵی ئەیاتێ.
خوا غەزەبی لە مێروولە گرت، کاتێکی زانی لە پڕ باڵی گرت.
غەزەب: تووڕەیی و ڕقهەستان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مێروو: مەبەست لە مێروولەیە کە لە دۆخێکی تایبەتیی بایۆلۆجیدا، باڵدەگرێت و دەفڕێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کەسێک لە کێش و تەرازووی خۆی دەرچوو سەری لێتێکدەچێت و لەناودەچێ، مێروولە کاتێک باڵی لێدەڕوێ و دەفرێ، لە ئاسماندا باڵندەکان دەیخۆن و کۆتایی بە ژیانی دێنن.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 558