#مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێشخەرییەکی نوێ دەخاتە بەردەم #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەوەش لەپێناوی گەڕانەوەی تیمی یەکێتی نیشتمانی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەو تیمە حکومییەی ئەمڕۆ دووشەممە #17-04-2023# لە #هەولێر# سەردانی قوباد تاڵەبانی دەکەن، دەستپێشخەرییەکی مەسرور بارزانییان پێیە و ئاڕاستەی ناوبراوی دەکەن.
ناوەرۆکی دەستپێشخەرییەکە ئەوەیە، کە مەسرور بارزانی ئامادەیە کۆبوونەوە و دانیشتنی ڕاستەوخۆ، لەناو ئەنجوومەنی وەزیران، یان دەرەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئەنجامبدات.
ئامانجی مەسرور بارزانی ئەوەیە، لە ڕێگەی ئەو دەستپێشخەرییەوە قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 392
Scrivi il tuo commento su questo articolo!