سێ وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی حکومەت سەردانی #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆک وەزیران دەکەن و لەبارەی نیگەرانییەکانی و گەڕانەوەی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ دەکەن و کۆبوونەوەکەش لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەدەچێت.
هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو #08-04-2023# سەردانی شاندەکە بۆ لای قوباد تاڵەبانی ئەنجامبدرێت، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دووشەممە #17-04-2023# دواخرا، کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو بڕیاری لێدراوە بۆ ئەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕاندنەوەی قوباد تاڵەبانی و تیمی یەکێتی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران چڕبکرێتەوە.
ئەو شاندەی کە بۆ سەردانکردنی قوباد تاڵەبانی پێکهێنراوە، پێکهاتوون لە #پشتیوان سادق# (لە تیمی پارتی) ، #دانا عەبدولکەریم# (لە تیمی گۆڕان) ، عەبدوڵڵای حاجی مەحمود (لە تیمی سۆشیالیست).
هەرچەندە دیارنییە قوباد تاڵەبانی بڕیاری گەڕانەوە بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەدات یاخود نا، بەڵام ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردوی #سلێمانی# جارێکی دیکە پەیوەندی تیمی یەکێتی لەگەڵ پارتی تێکدا و ئاسۆی نزیکبوونەوەی هەردوو حزبی بۆ گەڕانەوە بۆ مێزی گفتوگۆ دورخستنەوە.
بەهۆی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ پارتی و #مەسرور بارزانی# لە #26-10-2022# قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرەکانی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە، بەڵام خۆیان دەڵێن، لە ڕاییکردنی کارەکانیان لە وەزارەتەکان بەردەوامن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 406
Scrivi il tuo commento su questo articolo!