مەکتەبی سیاسیی (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#) لە پەیامێکدا پیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسوڵمان دەکات و دەڵێت: هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەمی ئاشوب و ناخۆشی لە ناوچەکەدا بەیەکجاریی بڕەوێنێتەوە دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و تەمی ئاشوب و ناخۆشی لە ناوچەکەدا بەیەکجاریی بڕەوێنێتەوە و ببێتە زامنی ئایندەیەکی پڕ لە کامەرانی بۆ گەلەکەمان. [1]
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 556
Scrivi il tuo commento su questo articolo!