پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسانی 2023, لە شەقامی سەدمەتریی شاری #هەولێر#، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لەنێوان دوو هاووڵاتیی دانیشتووی شاری هەولێر ڕوویدا و بەهۆیەوە یەکێک لە تۆمەتبارانی تەقەکەر بەناوی (أ.ع.ش) بریندار دەبێت و بەداخەوە هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی ( ل.ج.ح) بریندار دەبێت.
دوابەدوای ئەو ڕووداوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەو بارەوە دەست پێ کرد و، لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتباری دووەم بەناوی ( ﮪ.خ.ق ) دەستیگر کراو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەبارەی دۆسیەکە کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر کراوە.
هاووڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، پاراستنی سەروماڵی هاوشارییان و ئاسایش و ئارامیی شاری هەولێر ئەرکێکە و بەزاندنیان لە لایەن هەرکەس و گرووپێکەوە بێت هێلی سوورە. [1]
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
#20-04-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 502
Scrivi il tuo commento su questo articolo!