هیچ شتێک وەکوو خۆشەویستی پەیوەندییەکان بەهێز و پتەو ناکات، هەندێک کات بە وشە ناتوانیت هەستەکانت بۆ کەسێک دەربخەیت، بەڵام چەند ڕێگەیەکی دیکە هەیە یارمەتیت دەدات نیشانی بەرانبەرەکەتی بدەیت کە هەستت بۆی هەیە و خۆشتدەوێت.
1- گوێگرێکی باش بە، هەندێک کات هەموو ئەوەی کەسێک پێویستی پێیەتی، ئەوەیە گوێی بۆ بگریت و قسەکانی ناخی بکات، تۆ ئەو کەسە بە بۆی.
2- لەگەڵیبە نەک تەنیا لە کاتە خۆشەکان، بەڵکوو لە کاتە سەختەکانیش لەگەڵی بە، ڕووی لێوەرمەگێڕە کاتێک دەکەوێتە کێشەوە.
3- مەرج نییە هەموو کاتێک لەگەڵی بیت، هەندێکجار دوربکەوەرەوە لێی، چونکە هەموو کەسێک پێویستی بەوە هەیە ماوەماوە بە تەنیا بێت.
4- پاڵپشتی بکە، بەردەوامی هانی بدە و وایلێبکە متمانەی بە خۆی هەبێت و هیوای هەبێت.
5- کەسێکی لێبوردەبە کاتێک هەڵەت بەرانبەر دەکات، چاوەڕێ مەکە کەسێکی بێ کەموکووڕی بێت، هەمووان هەڵەیان هەیە، تۆ دەتوانیت چانسێکی دیکەی پێبدەیت.
6- بەردەوام وشەی جوانی بەرانبەر بەکاربهێنە و ڕێزی بگرە، بۆ نموونە پێی بڵێ کە لەگەڵی چەند دڵخۆشیت و چەند شانازی پێوە دەکەیت.
7- دیاری پێببەخشە، مەرج نییە گرانبەها بێت، دەتوانیت شتێکی واتاداری بۆ بکەیت بە دیاری.
8- گرنگی بە تەندرووستیی بدە، بۆ نموونە ئەگەر خویەکی خراپی هەیە یارمەتیی بدە بەسەریدا زاڵ بێت، بۆ نموونە ئەگەر جگەرەکێشە دەتوانیت وایلێبکەیت تەرکی بکات، یان لەگەڵی بیت کاتێک ناساغە. [1]