بۆ تەماشاکردنی مۆبایل، کاتێک بەدەستدەبێت زۆر کەس سەر دادەنەوێنن (بەتایبەتی لە منداڵ) کە بۆ ھەر (2.5 سانتیمەتر) بۆ پێشەوە سەر دانەواندن دەبێتە زیادبوونی کێشی سەر لەسەر فەقەراتی مل بە ئەندازەی (4.5 کیلۆ) وە درووست بوونی ئازاری مل و شان وە دواتر کوڕبوونی پشت و هەوکردنی فەقەراتی مل.
دەبێت گرتنی مۆبایل بەشێوەی ڕووبەڕووی دەموچاو بێت تاوەکوو پێویست بەسەر دانەوەندن نەکات، چونکە بەم شێوازە ھەڵەیە ئەگەر مۆبایل بەکاربھێنرێت ئەوا لە داھاتوویەکی نزیک نەخۆشی فەقەراتی مل لە لاوان زۆر دەبێت.
ھەروەھا بۆ شێوازی وەستان یا دانیشتن بەشێوەی تەندرووست زۆر گرنگە کە سەر لە ڕێکی ئاستی مل و سنگدا بێت بۆ تەندرووستی داھاتووی منداڵ دەبێت ئەم خاڵە فێر منداڵ بکرێت.
خاڵێکی تری گرنگ لە زۆربوونی ئازار و نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەبێت، بەتایبەت لە منداڵان بریتییە لە زۆر خواردنی شەکری سپی و شیرینی ھەروەھا ھۆکاری زۆر خراپە بۆ کۆڵنج و ئازاری درێژخایەنی مل و شان.
زۆر سەیرکردن و دانیشتن بەدیار مۆبایل، ئایپاد، لاپتۆپ، هۆکارن بۆ ئازاری فەقەراتی مل، وە ژانەسەر و سەرگێژی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 595
Scrivi il tuo commento su questo articolo!