سووراو بەشێکی سەرەکی ماکیاژی خانمانە، بەبێ سووراو ماکیاژ جوان دەرناکەوێت، بۆ ئەمساڵ 2023 کۆمەڵێک ڕەنگی سووراو باویەتی و ترێندن، کە بۆ هەموو وەرزێک، ڕەنگی پێستێک و بۆنەیەک دەگونجێن.
=KTML_Bold=1. بێلایەنەکان=KTML_End=
ئەو ڕەنگانەی بەلای تۆنەکانی بێجی، ڕەنگی پێست، قاوەیی کاڵ، پەمەیی کاڵ دەچن، جوانی سرووشتی ڕوخسارت دەردەخەن و بۆ ئەمساڵ خانمان زۆر بەکاریدەهێنن.
=KTML_Bold=2. سوور و پەمەییەکی پرتەقاڵی باو=KTML_End=
ئەم ڕەنگانە کلاسیکین، بەڵام ئەمساڵ بوون بە ترێند و زۆر بەکاردەهێنرێن، بە ڕەنگی وزە ناسراون، جگە لەوەش ئەم ڕەنگانە بۆ هەموو ڕەنگێکی پێست دەنگونجێن.
=KTML_Bold=3. ڕەنگە تۆخەکان=KTML_End=
لەبەر ئەوەی ئەمساڵ بە گشتی ماکیاژی چاو کاڵ دەکرێت، پێویستە بۆ هاوسەنگکردنەوەی ڕوخسار، ڕەنگی تۆخ بۆ سووراو بەکاربێت، وەکوو قاوەیی، پەمەیی، وەنەوشەیی، پرتەقاڵی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 360
Scrivi il tuo commento su questo articolo!