شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی و #بزووتنەوەی گۆڕان# کۆدەبنەوە و تاوتوێی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی پارێزگای #سلێمانی# و #هەڵەبجە# دەکەن.
کۆبوونەوەکەی شاندی یەکێتی و گۆڕان بە سەرۆکایەتی #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت و مستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێم لە دەباشان دەبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکە، بەتایبەتی بابەتی ئاڵوگۆڕی پۆستەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لەناویشیاندا هەردوو پۆستی پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە.
یەکێتی بەنیازی گۆڕینی پارێزگاری هەڵەبجەیە و دەیەوێت ئەو پۆستە بدات بە گۆڕان، لەبەرانبەردا پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕان وەربگرێتەوە، ئەوەش بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوانیان هەیە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 480
Scrivi il tuo commento su questo articolo!