ناونیشانی بابەت: کاریگەریی زمانی کوردی بەسەر زمانەکانی تر
#کورد# لە مێژوودا هێزێکی گەورەی ڕۆشنبیری و زمانەوانی بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا؛ ئەمەش بووەتە هۆی قەرزکردن و ئاڵوگۆڕکردنی چەندان وشە و تایبەتمەندیی ڕێزمانی، لە زمانی کوردییەوە بۆ زمانەکانی دیکە (وەک چۆن وشەی زمانەکانی تریش تێکەڵی زمانی کوردی بوون) . زمانی کوردی زمانێکی زیندووە و بەردەوام لە پەرەسەندندایە، کوردزمانەکان بەردەوامن لە بەرکەوتنیان لەگەڵ زمانەکانی دیکەدا. هەر زمانێک بەدەر نییە لە تێکەڵ نەبوون لەگەڵ زمانێکی تر، و هەر زمانێکی زیندوو ئێستا کە لە جیھاندا قسەی پێدەکرێت لانی کەم لە هەر 100 وشەیەکی، 20 وشەی لە زمانێکی بیانیی ترەوە وەرگرتووە.
ئەمەش بەڵگەیەکە کە زمانی کوردی زمانێکی سەربەخۆیە و زمانێک نییە لە تێکەڵەبوونی عەرەبی و فارسی درووست بووبێت. جیا لەو هەموو شێوە دەربڕین و زاراوە و زەارۆچکە زۆرانەی زمانی کوردی، کە سەلمێنەری دێرینی و دەوڵەمەندیی زمانی کوردییە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 692
Scrivi il tuo commento su questo articolo!