ئەگەر مانگا بە دۆ دەبوو، لەبەر ماڵی خۆی دەبوو.
مانگای بە دۆ: مەبەست لە مانگایەکە کە شیر بدات، خاوەنەکەی لەبەر ئەوەی ڕۆژانە دەیدۆشێ، ناینێرێ بۆ کێو، خۆی دەچێت گیان بۆ دەڕنێ و بۆی دێنێ، لە کوردەواردا شتێک زۆر بە کەڵکی خاوەنەکەی نەیەت، یان لێی زیادبێت، دەیبەخشێ، پەندەکە واتە: ئەگەر شتێک باش بووایە، بەدەست خاوەنییەوە دەبوو، نەیدەبەخشی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 808