هەندێک جار سەڕەڕای ڕێجیم کردن و وەرزش، کۆمەڵێک هاووڵاتی کێشەی دانەبەزینی کێش و ورگیان هەیە، بەشێکیان بگرە کێشیان زیاد دەکات، ئەمەش کۆمەڵێک هۆکاری هەیە کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترینیانی بڵاوکردووەتەوە.
1. بەکارهێنانی هەندێ دەرمان، وەک حەبی مەنع، دەرمانی چارەسەری تێکچونی هۆرمۆنەکان، دەرمانی دژە خەمۆکی.
2. تەمەن دوای تەمەنی پەنجا ساڵی ڕادەی سووتانی چەوری بەڕێژەی (%2) هێواشتر دادەبەزێت لەگەڵ هەموو ساڵێکی تەمەندا.
3. فشاری دەروونی و جەستەیی ڕۆژانە و بەردەوام، قەلەقی و دڵەڕاوکی زۆری بەردەوام ڕێگرە له دابەزینی کێش.
4. کەمخەوویی و شەونخوونی؛ نووستنی پێویست لە شەو دا خاڵێکی سەرەکیە بۆ دابەزینی ورگ و کێش.
بێگومان هۆکاری تریش هەیە وێنەی تەمەڵی غودەی دەرەقی، نەخواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو، کەم خواردنی ماددە ڕیشاڵیەکان، کۆنیشانەی کیسی هێلکەدان. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 402
Scrivi il tuo commento su questo articolo!