لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەمامک وەک یەکێک لە پێویستییەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دانراوە و بەشێک لە هاووڵاتییان ڕۆژانە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بەم ڤایرۆسە دەمامک بەکاردەهێنن.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی پێگەی Stuff نیوزلەندی بڵاویکردۆتەوە تیایدا هاتووە کە بەکارهێنانی بەردەوامی دەمامک زیانی دەبێت لەسەر تەندرووستی هەندێک کەس و هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەکانی ئەکزیما و هەستیاری پێست بە تەواوی جۆرەکانییەوە.
پزیشکان ڕێنموی هاووڵاتییان دەکەن ئەگەر بەدەمامکی پزیشکی هەست بە خوران و سووربوونەوەی پێستیان دەکەن ئەوە باشتر وایە دەمامکی پەڕۆ بەکاربهێنن و هەموو ڕۆژێک بیشۆن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 369
Scrivi il tuo commento su questo articolo!