ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی نوێ کە لە زانکۆی برۆنیل لە لەندەن ئەنجامدراوە تیایدا هاتووە کە گوێگرتن لە گۆرانی بەدەنگی بەرز لەناو ئۆتۆمبێلدا دەبێتە هۆی ماندووکردنی مێشک و زیادبوونی ئەنجامدانی هەڵە لەلایەن شۆفێرەوە.
بۆ ئەم توێژینەوەیە 34 خۆبەخش بەشداریان کردووە و بابەتەکە لە گۆڤاری دەیلی مەیلی بەریتانیدا بڵاوکراوەتەوە.
لە ماوەی 8 خولەکی توێژینەوەکە شۆفێرەکان دەنگی گۆرانی ناو ئۆتۆمبێلەکەیان زیاد کردووە ڕووبەڕووی 5 ڕووداو بوونەتەوە و هەندێکیان لە گڵۆپی سووری ترافیکیانداوە.
پسپۆڕان لەو ماوە کوورتەی توێژینەوەکەدا چاودێری ڕەفتاری شۆفێرەکانیان کردووە و تێبینی ئەوەیان کردووە کە گوێگرتن لە موزیک و گۆرانی بە دەنگی بەرز کاری لە هەستی شۆفێرەکان کردووە و ئاستی شەڕەنگێزی و متمانەی زیاد لە پێویستی لەلایان درووستکردووە بەتایبەت ئەو شوفێرانەی تەمەنیان کەم بووە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 313
Scrivi il tuo commento su questo articolo!