دایک بەو چاکییە، باوک بەو چاکییە، ئەڵێی سەگە و لەسەگ بووە.
پێشوان لە بارەی ئەم پەندەوە بەم جۆرە ئەگێڕنەوە: پیاوێکی جوولەکە دراوسێکانی موسوڵمان بوون، ڕێز و خۆشەویستی لەنێوانیاندا هەبوو بەڵام دراوسێیەکی موسوڵمانی منداڵەکانی خۆی فێردەکرد کەی کابرای جوولەکە هاتەوە گەڕەک، لەدواوە بەردی تێبگرن، کابرای جوولەک ڕۆژێک گەڕایەوە ماڵەوە، ژن و پیاوی دراوسێکەیان لەبەردەرگا بوون کەچی منداڵەکەیان بەردی دەگرتە جوولەکەکە، جوولەکەکەش ئەو پەندەی بۆ وت. مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە بە ئەدەبەوە جوولەکەکە قسەی بە دایک و باوکی منداڵەکە وت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 964
Scrivi il tuo commento su questo articolo!