لەبارەی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانەوە، پەڕڵەمانتارێکی پێشووتری کوردستان دەڵێت: ئێوە لە سازدانی مەراسیمی بێ جەوهەردا زۆر شارەزان، لە بەر ئەوەی پارەتان هەیە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی #12-05-2023# ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی بارزان بەڕێوەچوو کە تیایدا چەندین میوان لە ناوخۆی دەرەوە لە کەسانی سیاسی بانگهێشت کرابوون، پەیوەست بەو بابەتە #عەبدوڵڵا مەلا نوری#، پەڕڵەمانتاری پێشووتری گۆران لە پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: سەرجەم ئەو میوانە غەیرە کوردانەی، کە بانگ کراون دەزانن لە مێژە، لە هەموو ئاستێکدا، دابڕان و دۆڵێکی گەورە لەنێوان ئێوە و میللەتدا هەیە، ئەوان دەزانن ئێوە لە سازدانی مەراسیمی بێ جەوهەردا زۆر شارەزان، لە بەر ئەوەی پارەتان هەیە.
دەشڵێت، ستافە دبلۆماسی و کەسایەتی و بەرپرسە بچوک و مشەخۆرەکان لە مێژووی گەلاندا، لە هەر شوێنێکبێت، چ زەرەرێکیان کردووە، کە بۆ گیرفانپڕکردن و دەوڵەمەندکردنی یاداشتەکانی خۆیان، دوا نەکەون لە موجامەلەکردن و بەشداریکردن لە خوانی ڕازاوەی فاسدترین و زاڵمترین و ناپاکترین و نەزانترین دەسەڵاتدارەکان؟!
عەبدوڵڵای مەلا نووری دەڵێت: وەک چۆن پەڕڵەمان و حکومەت و دادگاو سوپا و زانکۆ و ئابووری نیشتمانیمان نییە، بێگومان مۆزەخانەکەش هەر هی خۆتانە.
ئەوەش دەڵێت: بێگومان، ئێمە پێویستمان بە مۆزەخانەی نیشتمانیی هەیە، بەڵام بۆ خستنەڕوو و گێڕانەوەی ئەو حیکایەت و ڕاستیدانەی کە ئێوە دەیشارنەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 349
Scrivi il tuo commento su questo articolo!