شانزەی چوار
ساڵنامەیەکی تایبەت بوو بەکارەساتی کیمیابارانکردنی خۆشناوەتی لە شارەدێی #بالیسان# دەردەچوو، سەرپەرشتیارەکەی ساڵح ئەکرەم حەیدەری بوو، کۆمەڵێک پێنووس لە سنووری دۆڵی بالیسان ستافی کارای بوون ئەوانیش (کەریم عەبدوڵڵا هەرتەڵی، محەمەد جەمال توتمەیی، توانا موسڵیح، سەردار عەبدوڵڕەحمان، تاهیر سەمەد، ئەدیبە عوسمان، فەیسەڵ قادر، بەرزان شەلال) ، کاری نەخشەسازییەکەی (توانا موسڵیح) بوو، ئەوەی لەوێنەکەدا دیارە ژمارە (5) ی ساڵنامەکەیە لە ساڵی پێنجەمدا.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 307