دەستی ناپەرژێ، سەری خۆی بخورێنێ.
ستەمی دنیای چینایەتی ژیانی لە مرۆڤە چەوساوەکان کردووەتە دۆزەخ، هەموو ئەوانەی سەر بە چینی چەوساوەن، ڕۆژ تا ئێوارە و شەو تا بەیانی ڕادەکەن و کاردەکەن و ماندوودەبن، لەپێناوی بەدەستهێنانی بژێویدا، بۆیە زۆر ئاسان نییە بپەرژێنە سەر یەک و زۆر لەیەک بپرسن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە یەکێک کاتی بۆ کەس نییە، لەبەر ئەوەی زۆر سەری قاڵە.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 485