حەفتت ببێ بەبوونێ، یەکت نەبێ لەبەرچوونێ
ئەوە ئەو ژنانەی منداڵێکیان لەبارچووە ئەو گۆتە و ئیدیۆمەی دەڵێن، چونکە لەدایکبوونی منداڵ هەرچەندە نۆ مانگ هەڵگرتنی ئاسان نییە بەڵام کە لەدایک دەبێت، دڵ و دەروون خۆش دەکات، هەرچی لەبارچوونی منداڵە جگە لە ئازار و ژان و ناسۆری بۆ دایکەکە، جگەر سووتانیشە و لەبیر ناچێتەوە و کەلێنێک لە هەناوی دایکەکە درووست دەکات، بۆیە وتراوە: حەفتت ببێ بەبوونێ، یەکت نەبێ لەبەرچوونێ.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 129