=KTML_Bold=دوای کۆبوونەوەیان یەکێتی و پارتی ڕایانگەیاند، لێکتێگەیشتنی ئەرێنیمان بۆ زۆر لە پرسەکان هەبووە.=KTML_End=
ئەمڕۆ هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە پیرمام بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و پرسی پێکهاتەکان کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، هەردوولا لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا، پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی و ژمارەیەک پرسی دیکەی پەیوەست بە بارودۆخی هەرێمی کوردستان، تەوەری گفتوگۆکان بوون و لێکتێگەیشتنی ئەرێنی بۆ زۆر لە پرسەکان هەبوو.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەندێک بابەتی دیکە کە پێویستییان بە گفتوگۆی زیاتر هەبوو، لە کۆبوونەوەکانی ئاییندەدا بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی #16-05-2023# شاندی هەردوولا لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە #سلێمانی# کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: هەردوولا بڕیارماندا وەک یەک تیم کار بکەین و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ فەراهەمکردنی کەشوهەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لە ناوچەکەدا هەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 522
Scrivi il tuo commento su questo articolo!