ئەندامێکی پەڕڵەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا لەلایەن پارتییەوە بەرنامەی بۆ داڕێژرا بوو #لوقمان وەردی#، ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەرۆکی پەڕڵەمان بەپێی ماددەی هەژدە لە بڕگەی سێ لەپێناو ئاسایسی هەرێمی کوردستان کۆتایی بەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی #22-05-2023# پەڕڵەمانی کوردستان هێنا و بەپێی یاساش هیچ دەسەڵاتێک لەدەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان ناتوانێت دانیشتنەکە بەڕێوە ببات ئاماژەی بەوەشدا، ئەوەی ئەمڕۆ ڕویدا بەرنامە بۆ داریژراوبوو لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە تەنیا لەپێناو تێکدانی ئاساییشی هەرێمی کوردستان و پەکخستنی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان. ئەوەشی خستەڕوو، فراکسیۆنی پارتی و جێگری سەرۆکی پەڕڵەمان و سکرتێری پەڕڵەمان کە بووەتە ئامرازێک بەدەست جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانەوە لە کاتێکدا بەناو نوینەرایەتی پیکهاتەکان دەکات، ئەمڕۆ 22-05-2023 دەورێکی هەرە ناشرینیان بینی و یادەوەرییەکی تاڵیان خستە سەر یادەوەرییەکانی پەڕڵەمان هاوکات کارێکی زۆر ناشرین و قێزەونیان کرد کە هەرگیز ئێمە چاوەڕێی ئەوە نەبووین. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 456
Scrivi il tuo commento su questo articolo!