=KTML_Bold=وەزارەتەکان ناتوانن داهاتى ناوخۆى خۆیان بەکاربهێنن=KTML_End=
#حکوومەتى هەرێمى کوردستان# لە داهاتووەکى نزیکدا سەرجەم ئەژمارە بانکییەکانى لە بانکە ئەهلییەکانى هەرێم دادەخات.
بەپێى بڕیارێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، پێویستە تۆمارى سەرجەم داهاتەکان بەشێوەى مەرکەزى لە وەزارەتى دارایى و ئابوورى بێت. هەر بەپێی بڕیارەکە، بڕیارى تەرخانکردنى ڕێژەیەک لە داهاتى ناوخۆى وەزارەتەکان بۆ خۆیان ڕاگیراوە، بەڵکوو گشت داهاتەکان لە یەک گەنجینەى گشتیى وەزارەتى دارایى کۆدەکرێتەوە.
بەپێى بڕیارەکەى حکومەت لە داهاتوویەکى نزیکدا سەرجەم هەژمارە بانکییەکانى وەزارەتەکان لە بانکە ئەهلییەکان دادەخرێت و ڕەسیدى وەزارەتەکان لە بانکى ئەهلییەوە بۆ بانکە حکومییەکان دەگوازرێتەوە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 473
Scrivi il tuo commento su questo articolo!