=KTML_Bold=ڕێواز فایەق لەبارەى نایاسایبوونى کاراکردنەوەى پەڕڵەمان سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەت و ئەنجوومەنى دادەوەرى و کۆمیسیۆن ئاگادار دەکاتەوە=KTML_End=
سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان، بە نووسراوی فەرمى سەرجەم دامەزراوە دەستوورییەکانى هەرێمى کوردستانى ئاگادارکردۆتەوە کە بڕیارى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان نایاساییە و نووسراوى جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانیش کارى پێناکرێت.
دواى دانیشتنى ڕۆژى دووشەممە، #22-05-2023#، پەڕڵەمانى کوردستان #ڕێوزا فایەق#، سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان نووسراوى بۆ سەرۆکایەتى حکومەت و هەرێم و ئەنجوومەنى دادوەرى کردووە لە بارەى نایاسایبوونى بڕیارى ژمارە (10) ى ساڵى 2023 تایبەت بە کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن.
نووسراوەکەى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان دواى ناردنى بڕیارى کاراکردنەوەى کۆمیسیۆن لەلایەن #هێمن هەورامى#، جێگرى سەرۆکى پەڕڵەمانى کوردستان دێت بۆ سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 605
Scrivi il tuo commento su questo articolo!