نرخی خانوویەک، کە تەنیا شوێنی نیشتەجێبوونە و بازرگانی نییە لە گردی ڕیعایەی شاری #سلێمانی# ڕیکۆرد دەشکێنێت و دەگاتە 2 ملیۆن و 750 هەزار دۆلار.
پێشتر هەندێک خانوو کە کەوتوونەتە سەر شەقامی بازرگانی بەهۆی شوێنەکەیان و بەکارهێنانیان بۆ کاری بازرگانی گەیشتونەتە ئەو نرخانە، بەڵام بۆ یەکەمجارە خانوویەکی نیشتەجێبوون لەدەرەوەی پڕۆژەکانی نیشتەجێ و لەناو گەڕەکەکاندا بگاتە ئەو نرخە.
خانووەکە ساڵی 2019 درووستکراوە و ڕووبەرەکەی 750 مەتر دووجایە و لە کۆمپانیای حاجی ڕزگار بۆ خانووبەرە نمایش کراوە. چەند جارێک بڕی 2ملیۆن و نیو دۆلار بۆ خانووەکە وەرگێڕاوە. خاوەنەکەی ڕەزامەند نەبووە و چاوەڕوان دەکەن لەنێوان 2 ملیۆن و 750 هەزار تا سێ ملیۆن دۆلار بیفرۆشرێت.
خاوەنی خانووەکە ڕەزامەند نەبوو وێنەی خانووەکە لە ڕێکلامی فرۆشتن دابنرێت و وێنەی بگیرێت. تەنیا کڕیارەکان لە ڕێگای کۆمپانیای حاجی ڕزگار دەتوانن خانووەکە ببینن.
لە ئێستادا نرخی خانوەکە بووەتە ڕیکۆرد بۆ گرانترین خانوی نیشتەجێبوون لەناو گەڕەکەکانی سلێمانی و لەدەرەوەی ڤێلای VIP پڕۆژەکان و شوێنە بازرگانییەکان. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 547
Scrivi il tuo commento su questo articolo!