وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، داوامان کردووە مووچەى فەرمانبەرانی هەرێم هەمووی بەسەر یەکەوە بگەڕێنرێتەوە، نەک بە ڕێژە و قیستی ساڵانە.
#جوتیار عادل#، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان پشتیووانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و کابینەکەى محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق دەکەن.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، سوودانی لەگەڵ ئەوەیە ڕێککەوتنەکە وەکوو خۆى جێبەجێ بکرێت و خواستێکی بەهێزى بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە هەیە.
وتیشی، ئێمە زووتر داوامان کردووە مووچەى فەرمانبەران هەمووی بەسەر یەکەوە بگەڕێنرێتەوە، نەک بە ڕێژە و قیستی ساڵانە.
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم وتیشی، داواى قەرەبووی قوربانیانی جینۆساید و ئەنفالکراوانیشمان کردووە کە ڕژێمی پێشوو بەو تاوانانە هەستاوە.
لەبارەی هەڵبژاردنەوە جوتیار عادل وتی، ئامانجمان ئەوەیە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بۆیە داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەین، پاڵپشتیی سەرۆکی هەرێم و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 511
Scrivi il tuo commento su questo articolo!