مێشی دەخەسێنێت
مێش، گیانلەبەرێکی باڵدارە و ژمارەیان یەکجار زۆرە و زیانبەخشە و بێ سوودە بۆ مرۆڤ، خەساندن، پیشەیەکی کۆنی هەندێ بەیتاڵی کوردەواری بووە، کە گوونی هەندێ ئاژەڵی وەکوو (نێرەکەر و گا و بەران و سابرێن) یان دەردەهێنا یان پانیان دەکردەوە بۆ ئەوەی لە پەڕین بکەوێت، لە حەرەمسەراکانیش غوڵامکارەکانیان دەخەساند بە کوتان و دەرزی، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کەسێکی زۆر بێکار و دەست بەتاڵ دەوترێت: مێشی دەخەسێنێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 329