دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، #05-06-2023# لە دوو شوێنی شاری #سلێمانی# شەڕ لەنێوان ژمارەیەک هاووڵاتی ڕویدا و ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.
شەڕەکە لەنێوان ئەو دەستگێڕ و هاووڵاتییانەدا بووە کە ترافیک لایتەکانی سلێمانی بەکار دەهێنن بۆ سواڵکردن و فرۆشتنی هەندێک کەلوپەل. شەڕەکە لەسەر کۆنترۆڵکردنی ترافیک لایتەکانە و دوو گرووپ کە ناکۆکی لەنێوانیان هەیە لەسەر دەست بەسەرداگرتنی ترافیک لایتەکان بە شەڕ هاتوون.
ئەمڕۆ 05-06-2023 کۆمەڵێک لەو کەسانەی لە ترافیکەکان کار دەکەن لە شاری #هەولێر#ەوە هاتوون بۆ سلێمانی و پشتگیری گرووپێک لەو دەستگێڕانە. شەڕەکە لە گەڕەکی شارەوانی سلێمانی لەنێوان هەردوو گرووپەکە ڕویداوە و دواتر جارێکی تر لە پشت پەڕتووکخانەی گشتی سلێمانی لە نزیک شەقامی سالم دووبارە شەڕ درووست بووەتەوە لەنێوانیان. لە شەڕەکان چەک و دەمانچە و چەقۆ بەکارهاتووە و لە ئەنجامدا 12 کەس بە چەقۆ و فیشەک بریندار بوون و لەناو بریندارەکان ژن و منداڵ هەن. سەرجەمیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون. پۆلیس و ئاساییشی سلێمانی گەیشتونەتە هەردوو شوێنی شەڕەکان و 18 کەسیان لە شەڕکەرەکان دەستگیر کردووە و لە هەوڵی دەستگیرکردنی چەند کەسێکی تردان کە هەڵهاتوون.
ئەو کەسانەی لە ترافیک لایتەکان سواڵ دەکەن یان کەلوپەل دەفرۆشن پێک هاتوون لە عەرەب و خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان و هەندێک کەسی تر کە هاووڵاتییان بە قەرەج ناویان دەهێنن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 532
Scrivi il tuo commento su questo articolo!