ناو: بەدرخان
نازناو: میر بەدرخان - بەدرخان ئەودال
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ساڵی لەدایکبوون: 1803
ساڵی کۆچی دوایی: 1869
شوێنی لەدایکبوون: #بۆتان#
شوێنی کۆچی دوایی: شام
$ژیاننامە$
بەدرخان ئەودال” یان بەدرخان بەگی کوڕی “عەبدوڵڵا بەگ”، لە ساڵی 1803 دا لە شاری جەزیرەی بۆتان سەر بە باکووری کوردستان لەدایکبووە. بەڵام سەبارەت بە ڕێککەوتی لە دایکبوونی، بۆچوونی جیاواز هەن. هەندێک لە مێژوونووسان دەڵێن “بەدرخان” لەنێوان ساڵانی 1803 هەتا 1806 لەدایک بووە. لە بنەماڵەی “عەزیزان” بوو. “شەرەفخان بەدلیسی” لە شەرەفنامەی خۆیدا نووسیویە؛ “بنەماڵەی عەزیزان پێشتر ئێزیدی بوون، دواتر بوونە بە موسڵمان”. لێرەدا پێویستە بزانین میر “بەدرخان” لە کاتی دەسەڵاتداری خۆیدا چی کردووە و ئایا بۆ سەربەخۆی نەتەوەی کوردی خەباتی دەکرد یان تەنیا بۆ بنەماڵەی خۆی؟ میر بەدرخان هەر زوو دەگات بە دەسەڵات و لە ساڵی 1830دا ئیدارەی بۆتان بەدەستەوە دەگرێ. ئەو هەر زوو لەگەڵ “میری #سۆران#” میر محەمەد هاوپەیمانی درووستدەکات. پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەرمەنییەکان هەبوو، بڕیاری دابوو هەر کەسێک ژیانی هاوبەش لەگەڵ کچی ئەرمەنی پێکبهێنێت، هاوکاری دەکات. تەنانەت گەنجانی ئەرمەنیش لەناو هێزە سەربازییەکانییدا بەشداربوون و هێزێکی باشیان پێکهێنا بوو. چەندین ڕاوێژکاری ئەرمەنی وەک “دومیستیهان مانکۆلییان، ئوجانسی شاڵکترین و میرمارتۆ” لە ناو هێزەکانییدا و دەوروبەری خۆیدا هەبوون.
میر بەدرخان دوای ماوەیەک لە ئەستەنبوڵ ژیا، دواتر بەرەو “شام” ڕۆیشت و هەتا کۆتایی ژیانی خۆی، واتە لە ساڵی 1869دا لەوێ مایەوە، میر بەدرخان کۆچی دوایی کرد.
سەرچاوە: #کەیهان محەمەد نەژاد# [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 579
Scrivi il tuo commento su questo articolo!