لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک گەنج لە شاری #کەرکووک# #ئاسۆ مامەند# کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوای ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017 داوام لە کامیل ساڵەیی، قایمقامی ناوەندی کەرکووک کرد، کەرکووک بەجێنەهێڵێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی و تەنانەت پێم وت پاسەوانیشت بۆ دابین دەکەم. پێم ڕاگەیاند بەرپرسیارییەتی ژیان و ئەمنییەتت لە ئەستۆ دەگرین تەنیا بمێنەرەوە و چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوەکان لە کەرکووک مایەوە، بەڵام وا دیاربوو پارتی داوایان لێکرد بگەڕێتەوە و بەهۆی کار نەکردنی کورد پۆستەکەی لە دەستدا.
کامیل ساڵەیی، لە پشکی پارتی قایمقامی شارۆچکەی ناوەندی کەرکووک بوو و دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، شوێنەکەی بەکاندیدی بەرەی تورکمانی پڕ کرایەوە و حەسەن یایچلی کرا بە قایمقامی کەرکووک و لە ئێستادا #08-06-2023# لە کۆی چوار قایمقامی پارێزگای کەرکووک کورد هیچ پۆستێکی قایمقام بەڕێوە نابات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 796
Scrivi il tuo commento su questo articolo!