ئەندامێکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایدەگەیەنێت، تاکوو ئێستا #08-06-2023# دوا وێنەی پڕۆژەیاسای بودجە نە بە لیژنەی دارایی و نە بە پەڕڵەمانتاران نەگەیشتووە.
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق ڕایگەیاندووە، تاکوو ئێستا دوا وێنەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی ئێراق نەگەیشتووەتە دەست پەڕڵەمانتاران و تەنانەت لیژنەی داراییش، پێویستە دوا وێنەی پڕۆژەیاساکان پێشتر بگات بەدەستی پەڕڵەمانتاران تابزانن چۆن دەنگ دەدەن.
ئەوە لەکاتێکدایە بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕێکەوتی 08-06-2023 پەڕڵەمانی ئێراق بۆ دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ئێراق کۆببێتەوە، بەڵام بۆ کاتژمێر 8ی ئەمشەو دواخرا، تا ئێستا چەندین کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی وڵاتەکە بۆ ئەو مەبەستە دواخراوە.
بودجەی ئێراق گەورەترین بودجەیە لە مێژووی وڵاتەکەدا بەو پێیەی بۆ ماوەی سێ ساڵە، قەبارەکەى زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و پشکى هەرێمى کوردستان تێیدا بە ڕێژەی 12.6٪ دیاریکراوە، کە زیاتر لە 16 تریلیۆن و دینارە، کە ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتووان بۆی دیاریکراوە.
بە وتەی ئەندامانی پەڕڵەمانی وڵاتەکە و شارەزایانی ئابووری بودجەکە کوورتهێنانێکی زۆری تێدایە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 601
Scrivi il tuo commento su questo articolo!