لە دیدارێکدا لێپرسراوی مەڵبەندی #سلێمانی# ستایشی دڵسۆزی و ڕۆڵی قارەمانانەی هێزەکانی دژەتیرۆر کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی جەنگی تیرۆر و بەرقەراکردنی ئاساییش و ئارامی لە هەرێمی کوردستان و بەشداربوون لە پاراستنی ئاساییشی تەواوی ئێراق، هەروەها پشتیووانی خۆیان بۆ تەواوی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و فەرماندەکانیان دووپاتکردەوە.
لەبەرانبەردا بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر دڵنیاییدا وەک هەمیشە لە سەنگەری پاراستنی ئارامی و سەروماڵی خەڵک دەبن و بێ گوێدانە مەرامی ناحەزان ئەرکی خۆیان بەجێدەگەیەنن و هێڵی یەکەمی بەرگری دەبن لە پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و ئێراق. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 388