لەکاتى پێشنیازى یەکگرتنەوەى یەکێتی و #بزووتنەوەى گۆڕان# #چیا نەوشیروان مستەفا# پێشنیازى وەرگرتنى پۆستى کارگێرى و دارایى ئەو حزبەى بۆ خۆی کردووە.
دواى ئەوەى لە مانگى ئایارى مانگى ڕابردوو پرسى یەکگرتنەوەى هەریەک لە #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# و بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن چەند بەرپرسێکى هەردوو حزب خرایەڕوو یەکێک لە مەرجەکانى چیا نەوشیروان مستەفا ئەوەبووە کە پۆستى کارگێڕى و دارایى یەکێتیى بە ناوبراو بدرێت.
پێشنیازى یەکگرتنەوەى بزووتنەوەى گۆڕان و یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لەلایەن بەشێک لەسەرکردەکانى گۆڕان ڕەتکراوەتەوە لە ناویشیاندا سەرکردە کۆنەکانى ئەو حزبە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 468
Scrivi il tuo commento su questo articolo!