#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بابەتی جیاکردنەوەی دارایی پارێزگاکان، کە لە بودجەی ئێراق جێگیرکراوە، وەک کارتێکی فشار لە دژی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەکاردەهێنێت.
بەپێی قسەی سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەیکردووە، حیزبەکەی دڵنیایە کە جێبەجێکردنی بڕگەی جیاکردنەوەی دارایی پارێزگاکان قوورس و ئەستەمە، بەو پێیەی هیچ میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی دیارینەکراوە.
هەر بە قسەی سەرچاوەکە، یەکێتی پێشتر بۆیە سووربووە لە جێگیرکردنی ئەو بڕگەیە، تەنیا مەبەستی بووە، خواستی پارتی لە بەغدا بە تەواوی جێگیرنەبێت و لە داهاتووش وەک کارتێکی فشار لە دژی پارتی بەکاری بهێنێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان، نیگەرانە لە جێگیرکردنی ئەو بڕگەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی دڵنیایە لەوەی جێبەجێکردنی کارێکی قوورسە، بۆیە کاردانەوەی توندی نەبووە و تەنانەت بە بەیاننامەیەک وەک مەکتەبی سیاسی پێشوازییان لە پەسەندکردنی بودجە کردووە. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 465
Scrivi il tuo commento su questo articolo!