ناو: شوان
ناوی باوک: تەڵعەت موشیر دزەیی
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ڕۆژی کۆچی دوایی: #14-06-2023#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #سیاو#ی شاری #هەولێر#
شوێنی کۆچی دوایی: هەولێر
ژیاننامە
شوان تەڵعەت موشیر دزەیی، ساڵی 1953 لە گوندی سیاوی شاری هەولێر لەدایکبووە، ساڵی 1977 دار موعەلمینی بەشی وەرزشی تەواوکردووە، خێزاندارە و دوو کوڕ و دووکچی هەیە، سەرەتا ساڵی شەستەکان لە قوتابخانەی موزەفەریە وەرزشی دەستپێکردووە بە یاری تۆپی سەرمێز، هەنگاو بەهەنگاو چووەتە هەڵبژاردەی پەروەردە وهەڵبژێردراوە بۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێراق.
دواتر چووەتە ئیسکان و دواتر چووەتە قوتابخانەی زازا لەلای کۆچکردوو فاروق تۆفیق دەستیان کردووە بە یاری باسکە و وازی لە تۆپی سەرمێز هێناوە، لەباسکەی قۆناغەکانی تازەپێگەیشتووانی ئێراقی بڕیوە، دواتر لە هەڵبژاردەی باسکەی لاوانی ئێراق وەرگیراوە، لە پاڵەوانییەتی (سەداقە) لە وڵاتی ئوردن یاریی بۆ هەڵبژاردەی لاوانی باسکەی ئێراق کردووە ساڵی 1970، ساڵی 1982 بەیەکجار وازی لەیاریکردن هێناوە، دواتر بووەتە دەستەی کارگێڕی #یانەی وەرزشی هەولێر#، دواتر سەرۆکی لقی باسکەی ئێراق بووە لە هەولێر، دوای ڕاپەڕین بووەتە سەرۆکی یەکێتی ناوەندی باسکەی کوردستان، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان، دواتر بووەتە سەرۆکی باسکەی هەولێر، کۆچکردوو یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان ساڵی 1974 لە شۆڕشی ئەیلول.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 779
Scrivi il tuo commento su questo articolo!