ناونیشانی بابەت: بەڕێوەبەری شوێنەوارەکانی ئاکرێ داوا لە هاووڵاتییان دەکات خانووەکانیان ڕەنگ نەکەن.
بەڕێوەبەری شوێنەوارەکانی شارۆچکەی #ئاکرێ# داوا لە هاووڵاتییان دەکات خانووەکانیان ڕەنگ نەکەن، چونکە لەگەڵ بیناسازیی کەوناری شارەکە ناگونجێت.
ھیوا شەماڵ، بەڕێوەبەری شوێنەوارەکانی شارۆچکەی ئاکرێ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: بەشێک لە خەڵک خانووەکانی خۆیان ڕەنگ دەکەن، ئەو ڕەنگە لەگەڵ سیمای کەوناری شارەکە ناگونجێت، لەبەر ئەوە داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەین بەبێ ڕەزامەندی، دەستکاریی بیناسازیی کەوناری ئاکرێ نەکەن و پێویستە هەموو خانووە کولتوورییەکانی ئاکرێ بپارێزرێن. بۆیە هەر کەسێک مەبەستی بێت خانووەکەی خۆی ڕەنگ بکات پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و شارەوانیی ئاکرێ بکات و بەپێی مەرج و ڕێنوێنییەکان کار بکات بۆ ئەوەی بگونجێت لەگەڵ بیناسازیی کەوناری ئاکرێ.
ئاشکرایشی کرد: بەپێی یاسای شوێنەوارەکان، ڕێگە نادرێت خانووە کەونارەکان ڕەنگ بکرێن و پێویستە بەپێی شێوازە کۆنەکەیان نۆژەن بکرێنەوە و دەبێ ئەو ڕەنگەی بەکار دێت لەگەڵ شێوازە کۆنەکە بگونجێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 491
Scrivi il tuo commento su questo articolo!