گۆشتفرۆشێک، باس لە فرۆشتنی دڵی بەرخ دەکات، کە خەڵکێک بە مەبەستی جادوو دەیکڕن، لەبەرانبەردا ئەوان بەرلەوەی دڵی بەرخەکە بفرۆشن، بە چەقۆ پارچەیەکی دەبڕن، یان لە ناوەڕاستەوە هەڵیدەدڕن، بۆیە زۆرجار کڕیارەکە ئەگەر بۆ مەبەستی کاری جادوویی بێت، نایکڕێت و نایەوێت و دەڕوات.
سامی سەباح، گۆشتفرۆشێکی بازاڕی شێخەڵڵای #هەولێر#، ئاماژەی بەوە کرد، کە دڵی ئاژەڵی بچووک، بە تایبەت بەرخ، وەک بیستوومانە، زۆر کەس بە مەبەستی کاری نووشتە و جادوو دەیکڕن، ”بۆیە ئێمە دوای کێشانی دڵی ئاژەڵەکە، چەقۆیەکی لێ دەدەین و هەڵیدەدڕین“.
ئەو گۆشتفرۆشە نایشارێتەوە، کە زۆرجار دوای چەقۆ پێداهێنان بە دڵی ئاژەڵەکە، کڕیار نەیبردووە و دەڵێت: ”زۆرجار کەسی وا هەبووە گوتوویەتی چەقۆی لێ مەدە و من ئاوا دەیبەم، پێمان نەفرۆشتووە، پێم گوتووە، من بۆ سحر و نووشتە نایفرۆشم، ئەویش بەخێرایی ڕۆیشتووە و هەر ئاوڕی نەداوەتەوە“.
وا باوە، کە نووشتە و جادوو، دوو جۆری هەیە، بۆ خۆشەویستی و بەیەکگەیاندن، یاخود بۆ لێککردنی دوو کەس، کە بە (تەفرەقە) لەناو خەڵک ناوی دەرکردووە، بەڵام بەگوێرەی قسەکانی سامی بێت، وەک گوێی لێ بووە، دڵی بەرخ بۆ مەبەستی ”خۆشەویستی و بەیەکگەیاندن بەکار دەهێنرێت.“
سامی سەباحی گۆشتفرۆش ئەوەش ڕوون دەکاتەوە، کە تەنیا دڵی ئاژەڵی بچووک بۆ ئەم کارە بەکار دەهێنرێت، جگە لە دڵەکەیشی، ئێسکی پەلی بەرخ و مەڕ، هەروەها قۆچی ئاژەڵ بەکار دەهێنرێن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 529
Scrivi il tuo commento su questo articolo!