بۆن کەلاکە سەی لێ دێت.
کاتێک سەگ بتۆپێت دوای ماوەیەک لاشەکەی دەپەڵمێت و هەڵدەئاوسێت و کرمی تێوەردەبێت و شیی دەبێتەوە و بۆنی گەنیو دەردەکات کە بۆنێکی یەکجار ناخۆشە، مرۆڤ بەلایدا تێپەڕێت ناچار هەناسەی خۆی ڕادەگرێت پشووی تەنگ دەبێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بە کەسێکی پیس و پەڵۆس و پۆخڵ و نەخۆری نەشۆر و چڵکن بە قێزەوە دەوترێت: بۆن کەلاکە سەی لێ دێت، هەروەها بە پیر و پەککەوتەی ساختەچی و کڵاوچیش دەوترێت: #کەلاکە سەیه# .[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 20