کوشتنی خواناس وریا گلی لەلایەن خوانەناسێکەوە
#کەمال چۆمانی#
#23-06-2023#
کوشتنی خواناس وریا گلی لەلایەن خوانەناسێکەوە، ئەنجامی ئەو توندڕەوییە دینییەیە کە سەلەفییەکان لە چەند ساڵی ڕابردودا کۆمەڵگەی ئێمەیان پڕکردووە لە ڕق و کینە و تەکفیکردن. ئەو مەلا تەکفیرییانە کە نەک هەر خەڵکی ئەدەبدۆست و ژیاندۆست تەکفیر دەکەن، بەڵکوو هەر موسڵمانێکیش تەکفیر دەکەن کە لەگەڵ توندڕەوی و دەرووننەخۆشیی خۆیان یەکانگیر نەبێ، هەڕەشەیەکی زۆر گەورەن لەسەر پێکەوەژیانی ئاشتییانە و ئازادی، تەنانەت هەڕەشەی هەرە گەورەشن لەسەر خودی ئیسلام. تا ڕادەی تەکفیرکردن لای ئەوان توندتر بێ، خواناسیش زیاتر دەکەوێتە مەترسییەوە.
تەکفیر و توندڕەویی هەندێک مەلای دەرووننەخۆشی سەلەفی، وایان کردووە تەنانەت مامۆستا ئیماندارە جوانەکانی دیکەش جورئەت نەکەن بەرانبەریان وتاری ئیسلامیی ژیاندۆستی خۆیان پێشبخەن. ئەو تەکفیری و توندڕەوانە لە ڕق و دابەشکاری هێز وەردەگرن. ئەو مەلایانە چونکە لەگەڵ دەستەڵاتی سیاسیش هاوبەشییان هەیە، پلاتفۆرمی زیاتریان پێ دەدرێ تا کۆمەڵگە بەو ئاڕاستەیدا ببەن کە بەرانبەر دەستەڵات دەستەمۆ و بەرانبەر هەر جیاوازییەکیش لە کۆمەڵگەدا دڵڕەق.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 899
Scrivi il tuo commento su questo articolo!