ئەندامێکی پێشووی پەڕڵەمانی کوردستان دەڵێت: دۆخی هەرێمی کوردستان هیچ کاتێک ئەوەندەی ئێستا خراپ نەبووە، دەشڵێت، پەیوەندیم بە هیچ حیزبێکەوە نەماوە و جارێکی دیکە خۆم کاندید ناکەم.
#ئێڤار ئیبراهیم#، پەڕڵەمانتاری پێشووی کوردستان ڕایگەیاند، ”ئێستا هەرێمی کوردستان لە ڕووی هەرێمی و ناوخۆیی و لەگەڵ ئێراقیش لە دۆخێکی زۆر خراپدایە، هیچ کاتێک ئەوەندەی ئێستا خراپ نەبووە”.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، لایەنە سیاسییەکان ئەوەندەی سەرقاڵی ململانێن ئەوەندە نەیان توانیوە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بکەن.
وتیشی، هیچ پەیوەندییەکم بە هیچ حیزبێکەوە نەماوە و جارێکی دیکە خۆم کاندید ناکەم، بەڵام لە کاری سیاسی بەردەوامم.
لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕڵەمانی کوردستانەوە ئێڤار ئیبراهیم دەڵێت: ئەم جارە هیچ بیانویەک بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە نییە.
سەبارەت بە ڕۆڵی پەڕڵەمانتارانی کورد لە بەغدا دەڵێت ”پێویستە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لە بەغدا بەرژەوەندی کورد پێش بەرژەوەندییە کەسی و حیزبییەکانیان بخەن، ئەگەر نا بە پێچەوانەوە دۆخی کورد لەمەی هەیە خراپتر دەبێت”. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 448
Scrivi il tuo commento su questo articolo!