بەهۆی بەردەوامی ڕاگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، #نێچیرڤان بارزانی# سەردانی ئەوروپا دەکات و چەند کۆبوونەوەیەک لە چەند وڵاتێکی ئەوروپا ئەنجامدەدات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #26-05-2023# سەردانەکەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێدەکات و وێستگەی یەکەمی سەردانەکەشی وڵاتی ئەڵمانیا دەبێت.
هەڵوێستی تورکیا و ئێراق لە بارەی دۆسییەی نەوتی هەرێم وایکردووە، نێچیرڤان بارزانی لە ئەوروپاوە دەست بە هەوڵێک بکات، تا ئەو لایەنانە ڕازی بکەن بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
بەو پێیەی پێشتر بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی، ئاگاداری گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کۆمپانیایان لە هەرێم هەیە و لە کێڵگە نەوتییەکان کار دەکەن، دەیەوێت فشار لە ئەنقەرە و بەغدا بکەن، تا بەزوویی لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕێکبکەون.
بڕیارە لە سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئۆلاف شوڵتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین کۆدەبێتەوە و جگە لە بابەتی دۆسییەی نەوت، تاوتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستانیش دەکەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 416
Scrivi il tuo commento su questo articolo!