=KTML_Bold=خراپترین خۆراکەکان بۆ ئەو خانمانەی کیسی هێلکەدانیان هەیە=KTML_End=
1. هەویرەمەنی و شیرینەمەنی؛ ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتی تێدایە، وەکوو ئاردی سپی، برنجی سپی، شوکوڵاتە، نان، پەتاتە، پاستا یان هەر جۆرێکی دیکە.
2. قاوە؛ بەهۆی بەرزی ڕێژەی کافایین تێیدا، کاردەکاتە سەر ڕێژەی ئیسترۆجین لە جەستەدا.
3. خواردنەوە شیرینەکان؛ وەکوو شەربەتی ئامادەکراو، خواردنەوەی وزەبەخش، خواردنەوە گازییەکان کە ڕێژەیەکی زۆر لە شەکریان تێدایە.
4. خواردنی سوورکراوە؛ ڕێژەیەکی زۆر لە چەوری زیانبەخشیان تێدایە، مەترسی هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەکەن.
5. ئەو گۆشتانەی ئامادەکراون، وەکوو سۆسج و سەلامی، ڕێژەیەکی زۆر لە خوێیان تێدایە، کە ڕۆڵیان هەیە لە ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە.
6. زیادەڕەوی لە خواردنی گۆشتی سوور، ستیک و بێرگەر هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی پرۆجیسترۆن لە جەستەدا، کە بەرپرسە لە دووگیانیی و سوڕی مانگانە، هەروەها هەوکردن لە جەستەدا درووستدەکات. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 588
Scrivi il tuo commento su questo articolo!