#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی دژ بە هەوڵەکانی #لاهور شێخ جەنگی# دەستی بە جوڵە کردووە و دەیەوێت شکست بە پڕۆژەکەی بهێنێت.
ئەو کۆبوونەوە و سەردانانەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بۆ لای لایەنەکان لە #سلێمانی# دەستی پێ کردووە و بڕیارە بەردەوامیش بێت، پەیوەندی بە جوڵە نوێیەکەی لاهور شێخ جەنگییەوە هەیە.
بافڵ تاڵەبانی لە میانی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی #بزووتنەوەی گۆڕان# و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری، بەڕوونی وتوویەتی، وەک یەکێتی پێیان باش نییە بچنە بەرەیەکەوە زیان لە بەرژدەوەندییەکانی ئەوان بدات.
بافڵ تاڵەبانی ئەوەی وەک هۆشدارییەکی ناڕاستەوخۆ داوە بە بەرپرسانی ئەو لایەنانە و تەنانەت پێشنیازی ئەوەی بۆ کردوون، ئەگەر دەیانەوێت بەجددی بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن، ئەوە وەک یەکێتی ئامادەن هاوپەیمانی ڕابگەیەنن و هەموو هاوکارییەکیش لەو چوارچێوەیە پێشکەش بەو لایەنانە دەکەن، کە دەبنە بەشێک لە هاوپەیمانێتی یەکێتی.
ئەمە لە کاتێکدایە، لاهور شێخ جەنگی، کە خۆی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی دەناسێنێت و پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە و دەیەوێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە جێناکۆکەکان هاوپەیمانییەک درووست بکات، تا ئێستا ڕێکەوتی #27-06-2023# هیچ لایەنێک ئامادەیی نیشاننەداوە بچێتە ناو هاوپەیمانییەکەی لاهور شێخ جەنگی. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 523
Scrivi il tuo commento su questo articolo!