بە گەرمی جەژنی قوربان لە تەواوی موسڵمانان لە کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم هەمووان جەژن و پشوویەکی خۆش و ئارام و ئاسوودە بەسەر بەرن.
با هەموومان پەیام و ماناکانی جەژن لە گەردن ئازادی و پێکهاتنەوە و ئاشتەوایی، بکەینە دەرفەتێکی تازەی نوێکردنەوەی پەیوەندیمان و لاپەڕەیەکی تازە لەگەڵ یەکتردا بکەینەوە.
گەلی کوردستان لە هەموو شتێک زیاتر چاوەڕوانیی ئەوەی لە هێز و لایەنە سیاسییەکان هەیە جەژن بکەنە دەرفەتی یەکڕیزی و تەبایی و پێکەوەیی، تا هەموومان پێکەوە بتوانین بەره و داهاتوویەکی باشتر هەنگاو بنێین. با هەموو لایەک بەپیر ئه و چاوەڕوانییەوە بچین.
جەژنی هەمووتان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 469
Scrivi il tuo commento su questo articolo!