بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، خواردنەخێراکان، سۆسیس و هەموو جۆرە خۆراکێک، کە دەچێتە خانەی فاست فوود و خواردنی خێرا، بۆ خانمانی دووگیان زیانیان زۆرە و دەبێت پارێز بکەن لە خواردنی.
هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەم جۆرە خۆراکانە جگە لە ناتەندرووستییەکەی، هەڵگری خوێ زۆریشن و ڕاستەوخۆ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر گەشەی منداڵ درووست دەکەن و پەیوەندیشی بە ئاستی وشیاریی منداڵەوە هەیە، خانمانی دووگیان بە خواردنی فاست فوود زیان لە ئاستی وشیاریی منداڵەکەیان دەدەن. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 258