ناو: تەیب
نازناو: تەیب ئاکرەیی
ناوی باوک: عەبدولڕەحمان تەیب
ساڵی لەدایکبوون: 1953
ڕۆژی شەهیدبوون: #27-07-1983#
شوێنی لەدایکبوون: #ئاکرێ#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #ڕاژان# - شاری #ورمێ#
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
تەیب ئاکرەیی لە ساڵی 1953 لە شاری ئاکرێ لەدایک بووە، ساڵی 1959دەستی بە خوێندن کردووە و خوێندنی سەرەتایی لە شاری ئاکرێ و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری #زاخۆ# تەواوکردووە، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەیی وڵاتی ئێران دەبێت، خاوەن چوار کچ بووە.
خەباتنامە
لە سەرەتای ساڵی 1970 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستانەوە دەکات، بەهۆی لێهاتوویی و چالاکییەکانی لەنێوان ساڵانی (1972-1974) دەبێتە بەرپرسی یەکێتی قوتابییانی کوردستان لە شاری زاخۆ، ساڵی 1974 کە شەڕ دەستی پێ کردۆتەوە دەچێتە ناو ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی 1975 دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران دەبێت و لە هەمان ساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ڕژێمی شای ئێران ڕادەستی ڕژێمی بەعسی ئێراق دەکرێتەوه، بەڵام خۆی لە دەستی ڕژێمی بەعس ڕزگار دەکات و دەگەڕێتەوە وڵاتی ئێران و لە شاری ڕەفسەرنجان نیشتەجێ دەبێت. ساڵی 1979 دەبێتە بەرپرسی ڕێکخراوی پارتی لە شاری ڕەفسەرنجان، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران دەگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئۆردوگای زێوە نیشتەجێ دەبێت، هەر لە ساڵی 1979 دەبێتە ئەندامی کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان (1979) ودەبێتە بەرپرسی لێژنە ناوچەی ئازادی، لە #16-01-1981# بۆ دووەم جار بە بەرپرسی لێژنە ناوچەی ئازادی هەڵدەبژێردرێت، بەشداری چالاکییەکانی شۆڕشگێڕی لە هەموو جموجوڵەکانی مەفرەزەی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا دەکات و ڕۆڵێکی کاریگەریی هەبووە، بێجگە لە کار و ئەرکی حزبایەتی بەڕێوەبەری ئۆردوگای زێوە بووە، لە 27-07-1983 لە کاتی چوونی بۆ بارەگای مەکتەبی سیاسی لە نزیک گوندی ڕاژان شەهید دەبێت و لە هەر لە ئۆردوگای زێوە بە خاک دەسپێردرێت. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona

per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 692
Scrivi il tuo commento su questo articolo!