ناونیشانی بابەت: بێکۆدیان بەرزترین گۆمی هەرێمی کوردستان و ئێراقە
ئامادەدکردنی: #محەمەد هەسنانی#
گۆمی ''بێکۆدیان''، بەرزترین گۆمی باشووری کوردستان و ئێراقە و دەکەوێتە لووتکەی چیای حەساری سەکران، لە سنووری شارۆچکەی #چۆمان# لە دەڤەری باڵەکایەتی.
هەڵگورد چۆمانی، چالاکی ژینگەپارێزی و شاخەوانی لە دەڤەری باڵەکایەتی، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ''گۆمی بێکۆدیان، بەرزترین گۆمی باشووری کوردستان و ئێراقە و دەکەوێتە لووتکەی چیای حەساری سەکران، لە سنووری شارۆچکەی چۆمان لە دەڤەری باڵەکایەتی، بە دووریی زیاتر لە 160 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر و زیاتر لە سێ هەزار 200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، بەهۆی نزمیی پلەی گەرما لەم وەرزەی هاوین بەفری لێ نەتواوەتەوە، هەروەک لە وێنەکاندا دیارە.
وتیشی: ''لەگەڵ ئەوەی بەهۆی سەختیی شوێنەکە و نەبوونی ڕێگای هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەوە گەیشتن بەو گۆمە سەختە، بەڵام بەهۆی سەرنجڕاکێشیی شوێنەکە، گرووپە شاخەوانییەکان و گەشتیاران، چەندین کاتژمێر بە پیادە ڕێگا دەبڕن تا دەگەن بە گۆمەکە. خۆم چەندین جار بە پیادە لەگەڵ چالاکانی شاخەوانی و گرووپەکان، بەناو دۆڵ و سرووشتی جوان و سەرەنجڕاکێشیی دەڤەرەکە سەر کەوتووم و گەیشتووم بە گۆمەکە، دواین گەشتیشمان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بوو.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 570
Scrivi il tuo commento su questo articolo!