Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,058
Immagini 106,673
Libri 19,294
File correlati 97,290
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
ڕێککەوتنى سەدە ئەو پلانەی جیهانی سەرقاڵکردووە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێککەوتنى سەدە ئەو پلانەی جیهانی سەرقاڵکردووە

ڕێککەوتنى سەدە ئەو پلانەی جیهانی سەرقاڵکردووە
ناونیشانی بابەت: ڕێککەوتنى سەدە ئەو پلانەی جیهانی سەرقاڵکردووە
ئامادەکردن: #داهۆ سالم#

ئەوەی کە لەم ڕۆژگارەدا جیهان پێوەی سەرقاڵە، بابەتێکە کە بە “ڕێکەوتننامەی سەدە” Deal of The century ناودەبرێت. هەرچەندە میدیای کوردی بەهۆی سەرقاڵی بە ئاریشە نێوخۆییەکانی نێو ماڵی کورد و زۆری ئەو گیروگرفتانەی ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی کوردی بووەتەوە نەیپەرژاوەتە سەر مەسەلەیەکی وەها کە لە ئێستادا پانتاییەکی فراوانی لەنێو میدیای جیهانی و عەرەبیدا داگیرکردووە و زۆرێک لە ناوەندە سیاسی و ئەکادیمییەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بەووردی چاودێری دەکەن.
ئەوەش بۆخۆی دەست بردنە بۆ کێشەیەکی ئاڵۆز و درێژخایەنی جیهانی کە کێشەی عەرەب-ئیسرائیلە و کە لە دوای کشانەوەی هێزەکانی بەریتانیا لە ساڵی 1948وە سەریهەڵداوە، لەو ڕۆژگارەوە تا ئێستا دوای چەندین شەڕی گەورە و خوێناوی و دەستوەردانی وڵاتانی زلهێزی جیهانی و تا ئەوڕۆکە بە چارەسەرنەکراوی ماوەتەوە. هەرچەندە لەپاڵ هەموو ئەو ململانێ سەربازییەی لەنێوان عەرەبەکان و جوولەکەدا لە دوای بەرزکردنەوەی ئاڵای ئیسرائیل ڕوویداوە لەو ناوچەیەی کە بە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ناودەبرێت هاوکات لە هەموو وێستگە سەربازی و خوێناوییەکانی ئەو ڕووداوە مێژووییەدا هەوڵە دیپلۆماسییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەگییان هەبووە و کتوپڕ دەستوەردانیان کردووە بۆ ڕاگرتنی پێکدادانە سەربازییەکان، چونکە مەسەلەی عەرەب- ئیسرائیل ڕەهەندی قوڵتری هەیە و ڕیشەکەی دەکشێ بۆ مژاری ئایینی کە هەندێ جار وێنایەکی فراوانتری پێدراوە و بە ئاریشەی نێوان موسڵمان و جوولەکە دادەنرێت. هەروەها بۆخۆی ئاریشەیەکە ڕاستەوخۆ چەندین وڵاتی عەرەبی وەک میسر و سووریا و ئوردن و لوبنانی تێوەگلاوە، بۆیە کۆمەڵگەی نێودوڵەتی هەمیشە بەهەستیارییەوە مامەڵەی لەگەڵ کەیسەکەدا کردووە و بەووردی چاودێری پێشهاتەکانیان کردووە.
هاوکات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام هەوڵیداوە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت و سنوورێک بۆ هەڵکشان و گرژییەکان دابنێن، هەر بۆیە لە سەرەتای دۆخەکەوە تا ئێستا چەندین دەستپێشخەری و گەڵاڵەی ئاشتیانە بۆ چارەسەری دۆخەکە خراونەتە ڕوو لەنێویاندا سێ بڕیاری گرنگی ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی کە بریتین لە بڕیارەکانی 242، 338 و 193، هەروەها دواهەمینیان ڕێککەوتنی ئۆسلۆی پایتەختینەرویج بوو لەنێوان حکومەتی ئیسرائیل و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستینی“فەتح” بەسەرکردایەتی یاسر عەرەفاتی ڕابەری بزووتنەوەکە لە ساڵی 1993 دا، کە بوو بە بنچینەی پێکهێنانی دەسڵاتدارێتی فەلەستین لە ناوچەکانی کەناری خۆراوای ڕووباری ئوردون و کەرتی غەززەی هاوسنووری میسر و پایتەختەکەشی بەشێوەیەکی کاتی شاری “ڕامەڵا” بوو لە باکووری شاری”قودس” ی ناکۆکی لەسەر.
دواتر بە ئامادەبوونی بێڵ کلینتۆنی سەرۆکی ئەمەریکا لە کامپ دەیڤد یاسر عەرەفات و شیمۆن پێرێز ڕێکەوتنەکەیان ئیمزاکرد. بەڵام کێشە قوورس و ئاڵۆزەکانی نێوانیان کە دوواخرابوو بۆ گفتوگۆکانی دواتر لەوانە ڕەوشی شاری قودس کە هەر لایەک بە پایتەختی خۆی دادەنێت، گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینییەکان کە ژمارەیان دوو هێندەی فەلەستینییەکانی ئێستای دانیشتووی فەلەستینە لەگەڵ چارەسەرکردنی ئەو ئۆردوگا جوولەکە نشینانەی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ناوچە فەلەستینییەکاندا درووستکراون.
ڕەوشی ڕێککەوتننامەی ئۆسلۆ بەردەوام بوو، یاسر عەرەفات لە دوای نزیکەی 30 ساڵ وەک سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستینی گەڕایەوە بۆ خاکی وڵات، بەو شێوەی یەکەم قۆناغ، هەرسێ خاڵی هەڵپەسێردراو”قودس، ئاوارەکان و کامپەکانی جوولەکە” بە چارەسەر نەکراوی مابوونەوە. تا دووا جار بەهۆی سەردانیکردنی ئەریێل شارۆن جێگری سەرەک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرائیل لە ساڵی 2000 بۆ مزگەوتی ئەقسا لە شاری قودس، دیسان شەڕ و توندوتێژی سەریهەڵدایەوە و کە لەلایەن فەلەستینییەکانەوە بە “ڕاپەڕینی ئەقسا” ناونرا و تەواوی ناوچە فەلەستینییەکانی گرتەوە.
لەوە بە دواوە جگە لە لێکگەیشتنی”هێورکردنەوە” و ئاگربڕ هیچ ڕێککەوتنێک ئیمزا نەکراوە. تاکوو لەسەر ڕاسپاردەی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا بەناوی “ڕێکەوتننامەی سەدە” وە بۆ هێنانەئارای ئاشتی لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەم ڕۆژانەدا وەک دوواین هەوڵ گەڵاڵە کراوە.
ئەم ڕێککەوتننامەیە لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە پێشنیارکراوە بۆ چارەسەرکردنی ئاریشەی مێژووی عەرەب- ئیسرائیل کە یەکێکە لە فایلە درێژخایەنە جیهانییە پڕ شەڕوشۆڕ و خوێنڕشتنەکان.
یەکێک لە تەوەرە دیارەکانی پرۆگرامی بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمەریکا چارەسەرکردنی کێشەی عەرەب- ئیسرائیل بوو. بۆیە هەر بە گەیشتنی بە کۆشکی سپی دوای ماوەیەکی کەم پێشنیاری پلانێک کرا بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە دیرۆکییەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و سەرەتای کارکردن لەسەر پلانەکە لە ساڵی 2017 وە دەستی پێ کردووە. ئەوەی لێرە مایەی هەڵوەستەکردنە، ئەم پلانە لە کاتێکدایە هیچ هاوسەنگییەکی دیپلۆماسی و سەربازی و جیۆسیاسی لەنێوان عەرەب و ئیسرائیلدا نەماوە، تیرۆر و وەیشوومی مەزهەبی و ناڕەزایەتییەکانی شەقامی عەرەبی، هەموو ڕژێمە کلاسیکییەکانی جیهانی عەرەبی هەژاندووە. پەرتەوازەیی نێوماڵی عەرەبی بەشێوەیەکی بێ پێشینە تەنیووە. دەستوەردانی هەرێمایەتی لەنێوماڵی عەرەب دا تەنانەت سنووری مەزهەبی تێپەڕاندووە و بە ئەندازەیەک لەنێوان دوو سیستمی خێڵەکی پارێزگاری پشتاوپشتی وەک سعودیە و قەتەر دا ناکۆکی قووڵ کەوتۆتەوە و هەریەکەیان سەربە بلۆکێکی دژبەیەکی جیهانیین.
هەر بۆیە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو هەلومەرجەی بەرۆکی جیهانی عەرەبی گرتووە، بەتایبەت لە دوای ئەو باهۆزەی کە بە “بەهاری عەرەبی” ناسرا لە دوای ساڵی 2011 وە و عەرشی ڕژیمەکانی عەرەبی هێنایە لەرزین، بە دەرفەتزانراوە کە ئیتر کاتی ئەوەیە ئیسرائیل کۆتای بە کەیسی فەلەستین بهێنێت بەو دیزاینەی کە تا ئاستێکی فرە زۆر خاڵە هەڵپەسێردراو و جێناکۆکەکان لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە.
ئەندازیارانی نەخشەکە پێکدێن لە ” جارید کۆشنەر، زاوای ترامپ و ڕاوێژکاری پێشووی، دەیڤد فریدمان باڵوێزی ئەمەریکا لە تەلیئەبیب، و جەیسن گرینبڵات نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کەیسی عەرەب-ئیسرائیل”. سەرەتا دەستەواژەی “ڕێکەوتنی سەدە” لەلایە “جەیسن گرینبڵات” وە بەکارهێنرا. کە لە دوای ڕێکەوتننامەی سایکس-پیکۆ وە بە گرنگترین ڕێککەوتننامە دێتە ئەژمار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کە تایبەتە بە کۆتاییهێنان بە ململانێکی دورودرێژی خوێناوی لە ناوچەکەدا.
پلانەکە نەخشەڕێگایەکی سیاسی-ئابووری ئاشتیانەیە بۆ گەیشتن بە پاکێجێکی چارەسەری لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل دا و ماوەی دووساڵە کارکردن لەسەری لەلایەن هەرسێ کاراکتەری کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکرا بەردەوامە. داڕشتنی وەها پلانێک و گەرەنتی سەرکەوتنی لەوەدایە ئیدارەی کۆشکی سپی هەر پێش ڕاگەیاندنی نەخشەکەی تاک لایەنە کەیسە هەستیارەکانی لە بابەتی قودس و بەرزاییەکانی جۆلانی بە دڵخوازی ئیسرائیل یەکلاکردۆتەوە.
بۆخۆی تیمی داڕشتنی پاکێجەکە بەربژێری ئیسرائیل و لۆبی جوولەکەن و هیچ ئاماژەیەکی بێلایەنی لەکارەکەدا نییە و بۆیە هەر لەسەرەتاوە ڕوونە نەخشەکە گوزارشتە لە دیدی ئیسرائیل لەمەڕ چارەسەرکردنی کێشەی عەرەب-ئیسرائیل.
=KTML_Bold=“ترامپ ڕاوێژی بە ئەورووپییەکانیش نەکردووە”=KTML_End=
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم پلانە ئەوەیە
بەتەواوی ئەمەریکییە، واتە ڕاوێژ بە هیچ کەس و لایەنێکی کێشەکە نەکراوە، تەنانەت وڵاتانی ئەورووپا و دۆستەکانی ئەمەریکاش لە کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب تەنیا داوای ڕازیبوونیان لێکراوە و خودی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین کە لایەنی سەرەکییە لە کێشەکەدا تەنیا ئاگاداردەکرێتەوە لە ناواخن و وردەکارییەکەی و تا ئێستا کە پێشنیارەکە لە کۆتایی دایە ڕاوێژیان پێنەکراوە. هەر بۆیە یەکێتی ئەورووپا لەزاری “فرێدریک مۆگرینی”وە ڕایگەیاند کەوا جگە لەوەی لەڕووی مۆراڵییەوە پلانی ڕێککەوتنی سەدە ناهاوسەنگە، هاوکات پێشێلکردنی هەموو بڕیارە نێونەتەوەییەکانی پەیوەست بە پرسی فەلەستین-ئیسرائیلە و هیچ ڕێککەوتنێک لە دوای ڕەوشی ساڵی 1967 لەلایەن ئەورووپاوە ناناسرێت.بەڵام ئەوەی چاوەڕێدەکرێت لە ئەورووپییەکان، تەنیا وشەیە و هیچ هەنگاوێکی کرداری بەدووادا نایەت.
=KTML_Bold=پێشنیاری درووستکردنی “قودس” ێکی تر=KTML_End=
هەرچەندە تا ئێستا ڕێککەوتننامە پێشنیارکراوەکە بە فەرمی ڕانەگەیەنراوە، بەڵام وێڕای خودی ترامپ، کۆشنێری زاوای و فریدمان و گرینبڵات بە داکۆکیکاری سەرسەختی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دادەنرێن هەر بۆیە پێش بڵابوونەوەی لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە و بەمردوو ناوزەدی دەکەن. هاوکات هەواڵەکان لە هەندێ دەزگا میدیاییەکانەوە دزە بە زانیارییەکان دەکەن. ئەوەی تا ئێستا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نزیک لە کۆشکی سپی و حکومەتی ئیسرائیلەوە ئاشکرا کراوە، مۆرکی ئیسرائیل و بەرژەوەندییە باڵاکانی ئەو دەوڵەتە بە نەخشەکەوە دیارە و قودس وەک شارێکی یەکپارچە بە پایتەختی ئیسرائیل دانراوە، واتە خواستی فەلەستینییەکان لە ڕۆژهەڵاتی شاری قودس وەک پایتەختی فەلەستینییەکان پشتگوێ خراوە و لەبەرانبەردا پێشنیاری درووستکردنی قودسێکی تر دەکات لە گوندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی شارەکە بۆ فەلەستینیەکان، هەروەها سنووری دەسەڵاتی فەلەستین لە کەرتی غەززە و بەشێکی ناوچە ئۆتۆنۆمییەکان لە کەناری خۆراوا دەبێت، بەڵام ناوچەی ڕووباری ئوردون کە تاکە دەروازەی فەلەستینیەکانە لە کەناری خۆراوا بەڕووی دونیای دەرەوەدا، لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل دا دەمێنێتەوە، وەک دەبێت دەسەڵاتی فەلەستینی دەسەڵاتێکی لە چەک داماڵراو “demilitarized ” بێت.
بەپێی ناوەرۆکە دزەپێکراوەکان، ڕێگەنادرێت بە گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ ئیسرائیل و فەلەستین کە هەر لەیەکەم جەنگی ساڵی 1948 تاوەکوو جەنگەکانی دواتر ئاوارەی وڵاتانی دراوسێ بوون، هەروەها ئۆردوگا جوولەکەنشینەکانی ناوچە فەلەستینییەکانی سنووری ناوچەی ئۆتۆنۆمی دەمێننەوە و لەژێر سەروەری ئیسرائیل دا دەبێت.
واتە هەرسێ کەیسە هەستیار و هەڵپەسێردراوە مێژووییەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل کە خۆی لە دۆخی شاری قودس، گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان و ئۆردۆگا جوولەکەنشینەکاندا دەبینێتەوە، لە بەرژەوەندی ئیسرائیل یەکلا کراوەتەوە.
لەبەرانبەردا گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە هەڵدەگیرێت و ڕێگە بەوڵاتانی عەرەبی دەدەرێت وەبەرهێنان لەو ناوچانەدا بکەن و دەستبکرێت بە بوونیادنانەوە و پەرە بە لایەنی پەروەردەی بدرێت و ڕەوشی گوەزەرانی خەڵکی فەلەستین باشبکرێت.
=KTML_Bold=“مەحمود عەباس” ئامادەنەبووە نامەکە بخوێنێتەوە=KTML_End=
یەکێک لەو پەندانەی مێژووی ئەم کێشمەکێشەی نێوان عەرەب و ئیسرائیل بەرجەستەی کردووە هەر لە ڕۆژگاری سەرەتای کێشەکەوە ئەوەیە، هەر لەیەکەم گرژی لە ساڵی 1948 کە ئەوکات جوولەکەکان تەنیا بە قەوارەیەک لە شارە کەناراوەکانی وەک حەیفا و یافا و تەلئەبیب ڕازیبوون، لەبەرانبەردا عەرەبەکان ڕەتیان کردەوە بەڵام لە هەموو ڕووبەڕووبوونەوەکاندا قۆناغ بەقۆناغ عەرەبەکان شکستیان هێناوە و پاشەکشەیان کردووە. تا کار گەیشتە ئەوەی لە شەڕی 6 ڕۆژەی ساڵی 1967 دا کە زۆربەی وڵاتانی عەرەب وەک میسر، ئوردون، ئێراق و سووریا بەشدارییان تێداکرد بۆ لەنێوبردنی ئیسرائیل، بەڵام لەو چەند ڕۆژەدا سەرەتا دۆخی سەربازی لە بەرژەوەندی عەرەب بوو، بەڵام خێرا ئەنجامە بەراییەکان ئاوەژوو بوونەوە و تەواوی ناوچەکانی کەناری خۆراوا و ڕۆژهەڵاتی قودس کە لەبندەستی سوپای ئوردون دا بوون لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستی بەسەرداگیرا، لەگەڵ کەرتی غەززە، کە ئەوکات لەژێر دەستی سوپای میسردا بوو.
ئەمە سەرەڕای ئەوەی هەر لەو دژەهێرشەدا سوپای ئیسرائیل سنووری نێودەوڵەتی فەلەستینی بەزاند و لە سووریا بەرزاییەکانی جۆلان و لە میسریش ڕووبەرێکی فراوانی بە ئەندازەی خاکی ئیسرائیل لە نیمچە دوورگەی سینا داگیرکرد. هەموو ئەو ئەزموونانەی ڕابوورد و گوزارشتن لە سەرکەوتنی جوولەکەکان لە هەموو وێستگەکانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ عەرەبەکان.
بەپێی گەشتە مەکوکییەکانی هەرسێ ئەندازیاری” ڕێکەوتنی سەدە” کۆشنێر، فریدمان و گرینبڵات” بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەواڵە دزەپێکراوەکان باس لە ڕەزامەندی محمەد کوڕی سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە دەکەن بە پلانەکە و داوای لێکراوە هەوڵی ڕازیکردنی دەسەڵاتدارێتی فەلەستینی بدات، وەک باسدەکرێت کۆپیەکی ڕێککەوتنەکە لەلایەن محەمەد کوڕی سەلمانەوە و لە ڕێگەی ماجید فەرەج بەڕێوەبەری هەوڵگری فەلەستینەوە ڕەوانەی مەحمود عەباسی سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کراوە، بەڵام ئامادەنەبووە نامەکە بکاتەوە و بیخوێنێتەوە.
هەر بۆ ڕازیکردنی فەلەستینییەکان، لەم مانگانەی دوایدا سعودیە یارمەتییە داراییەکانی بۆ دەسەڵاتی فەلەستینی مانگانە لە 7 ملیۆن و نیو دۆلارەوە زیادکردووە بۆ 20 ملیۆن. چونکە بەلای سعودیەوە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران و گرووپە تیرۆریستییەکان کارێکی هەرە لە پێشینەیە و پێویستی بە هاوپەیمانێتییەکی بەهێزدەبێت لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل. بە هەمان شێوە باس لە ڕازیبوونی عەبدول فەتاح سیسی سەرۆکی میسریش دەکرێت لەگەڵ خستنەسەری بەشێک لە خاکی میسر بۆ سەر کەرتی غەززە.
بەم جۆرە، بە ستایڵێکی ئەمەریکی و بە دڵخوازی ئیسرائیل دووای 70 ساڵ لە کێشمەکێش و ململانێی خوێناوی، دواین پاکێج بۆ چارەسەری پرسی فەلەستین دادەڕێژرێت. بەپێی دواین لێدوانی جارید کۆشنێر ڕاگەیاندنی” ڕێکەوتنی سەدە” دەکەوێتە دوای مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵ. نەخشەکە کۆتای بە هەموو ڕێککەوتن و دەستپێشخەری و نەخشەڕێگاکانی تری ئۆسلۆ و کۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب دێنێت. ئەوەی وا لە فەلەستینیەکان دەکات دەستەوەستان بن لەهەر کار و کاردانەوەیەک بەتەنیا مانەوەیانە لەبەرانبەر ئیسرائیل و ئیدارەکەی ترامپدا کە هیچ سۆز و چاوپۆشیەک بۆ فەلەستینییەکان ڕەچاواناکات، جگە لەلایەنی ئابووری. هەر بۆیە هیچ بەرەنگارییەک لەتوانای عەرەبەکاندا نابێت بۆ گرفت و ئاستەنگ دانان لە بەردەم ڕێکەوتنەکەدا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 288
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
Articoli collegati: 2
Biografia
Date & eventi
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 12-01-2023 (1 Anno)
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 05-07-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 05-07-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( شادی ئاکۆیی ) in: 05-07-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 288
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 519,058
Immagini 106,673
Libri 19,294
File correlati 97,290
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.844 secondo (s)!