ئەوەی کەرەکی بوو، خەمەکی بوو
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی کەرەکی بوو، خەمەکی بوو) ، ئاژەڵی گوێدرێژ کە زۆرتر بە کەر ناوی دەهێنرێت زۆرترین کاروباری ناوچەی خۆشناوەتی و دەشت و وراتی کۆیەی پێ ئەنجامدراوە هەر بۆیە وتراویشە: ئەوەی کەرەکی نەبی، کەرەکی ناینی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ئاژەڵە پێویستی بە تەویلە و ئالیک و کوورتان و خزمەتکردن و ئاگاداری هەبووە، ئەوەش بە خەم لێکدراوەتەوە، بۆ هەبوونی هەر شتێک و نەبوونیشی خەم هەیە، بۆیە وەکوو ئیدیۆم لە خۆشناوەتیدا وتراوە: ئەوەی کەرەکی بوو، خەمەکی بوو. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 268